سەردێڕ:

زانایانی چین سەرکەوتنی ڤاکسینێکی کۆرۆنایان راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-05-31

48260 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دەرمانی سینۆڤاک لە وڵاتی چین رایگەیاند، ڤاکسینێکیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەپێداوە کە رێژەی سەرکەوتنەکەی ٩٩%یە و ئەوەش، یەکەمجارە کۆمپانیایەکی بواری دەرمان بانگەشەیەکی لەو شێوەیە بکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، زانستکاران لە کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی کە کار لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی کیمیایی ژیانییدا دەکات، رایانگەیاندووە، ڤاکسینەکە لە قۆناغی دووەمیدایە و لە ئێستادا لەسەر هەزار بەشداربوو تاقیدەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەش لە وڵاتی بەریتانیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش هاتووە، لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغەکانی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە، کۆمپانیاکە ئامادەکاریی بۆ بەرهەمهێنانی ١٠٠ ملیۆن دانە لە ڤاکسینەکە دەکات و بەسەر وڵاتاندا دابەشیدەکات.

بەپێی ستانداردەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ هەر پەتایەک، ١٢ تاوەکو ١٨ مانگ دەخایەنێت.