سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەورەترین فڕۆکەی کارەبایی یەکەمین گەشتی ئەنجامدا

فۆتۆ: 
2020-05-31

5395 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە، گەورەترین فڕۆکەی کارەبایی لە جیهاندا یەکەمین فڕینی لە ئاسمانی ویلایەتی واشنتۆن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک تاقیکردەوە.

فڕۆکەی سیسنا گراند کەرەڤان، بە بزوێنەرێکی کارەبایی و بە هێزی ٧٥٠ ئەسپ کاردەکات، کە لەتوانایدایە نۆ سەرنشین هەڵبگرێت.

ئەم داهێنانە نوێیە بە گەشەسەندنێکی بەرچاو دادەنرێت بۆ گەشتەکانی داهاتوو بەوهۆکارەی کەمترین زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.