سەردێڕ:

کەرکوک.. رێکاری نوێی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیانرا

فۆتۆ: 
2020-05-30

6252 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک چەند رێکارێکی نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە راگەیاند و تیایدا هاتووە، دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت جگە لە بەشی ژمێریاریان و دەروازەکانی کەرک بە ڕووی هاتوو و رۆیشتوودا دادەخرێت.

دەقی رێکارەکان:

١.قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە هەڵدەگیرێت.

٢.لەسەرجەم فەرمانگەکانی کەرکوک دەوام نابێت جگە لە بەشی ژمێریاری و وردبینی فەرمانگەکان بۆ راییکردنی موچەی فەرمانبەران.

٣.دەوام لەفەرمانگە خزمەتگوازاریەکان بەرێژەی لەسەدا ٥٠ دەبێت.

٤.دەوامی تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان لەسەدا ١٠٠ دەبێت.

٥.دەروازەکانی کەرکوک بەڕوی هاتوو و رۆشتوو دادەخرێت تەنها بەنووسراوی فەرمی نەبێت.

٦.رێگەی نێوان کەرکوک و یەکە ئیداریەکانی دیکە لە کاتژمێر ٧ ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی دادەخرێت.

٧.فەرمانگەکانی دانەوێڵە و سایلۆ  بە درێژایی هەفتە دەوام دەکەن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران.

٨.قوتابخانەو زانکۆ و مزگەوت و هۆڵی بۆنە و پرسەو یاری و گردبونەوەی بە کۆمەڵ بەداخراوەیی دەمێننەوە.

٩.کارئاسانی دەکرێت بۆ کاری دەزگاکانی راگەیاندن تاوەکو هۆشیاری لەبارەی ڤایرۆسەکە بگەیەنن و هاوکارو هەمەهەنگی هێزە ئەمنیەکان بن.

لە ٢١ی ئەم مانگەدا، نوسینگەی پارێزگاری کەرکوک چەند رێکارێکی تایبەت بە رۆژانی جەژن راگەیاند و تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ دەبێت.