سەردێڕ:

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-30

6486 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە رێگای نێوان کۆیە-هەولێر روویدا، سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان کۆیە-هەولێر لە نزیک گوندی گۆمەتاڵی بچوک، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا.

وتیشی، "رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و ترێلەیەکدا روویداوە، کە بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینانی ناو تۆیۆتاکە کە لە رەگەزی نێرە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩یە، گیانیلەدەستدا."

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.