سەردێڕ:

مستەفا کازمی: موچەى پلە باڵاکان کەمدەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-30

8620 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى کرد بە چەند رێکارێکى چاکسازى دارایی لەوانە، کەمکردنەوەى موچەى پلە باڵاکان و چارەسەرکردنى ئەوانەى زیاتر لە مووچەیەکیان هەیە.

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى لیژنەى چاکسازیی دارایی کردووە لەسەر قەیرانى دارایی، کە عێراقى پێدا تێدەپەڕێت و تێیدا فەرمانی کردووە بە فەراهەمکردنى دادپەروەریی کۆمەڵایەتى.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنى چەند بابەتێکى دیکەش کراوە لەوانە، موچەى خانەنشینى زیندانیانى رەفحا و ئەو کەسانەى کە لە دەرەوەى وڵاتن و موچەى دیکەیان هەیە.

لە کۆبوونەوەى دووەمى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردرا، لیژنەى چاکسازیی دارایی بە سەرۆکایەتى سەرۆک وەزیران پێکبێت بۆ رووبەرووبوونەوەى لێکەوتە دارایی و ئابووریەکانى دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێستاشدا کێشەى دابینکردنى موچەى موچەخۆرانى بۆ دروستبووە.