سەردێڕ:

عێراق.. لەبارەی رەوشی تەندروستیی وڵاتەکەوە روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-05-30

3349 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، رەوشی تەندروستیی ئێستای عێراق بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان، باشە و لەژێر كۆنترۆڵ دایە.

ئەمڕۆ شەممە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "دوای كردنەوەی ٢٠ تاقیگی نوێی تایبەت بە پشكنینی حاڵەتەكانی گوماناوی لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەمان زیادی كردووە".

باسی لەوەشکرد، "رەوشی تەندروستیی ئێستای وڵاتەكەمان بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان، باشە و لەژێر كۆنترۆڵ دایە"، دەشڵێت، "كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، مانای ئەوە نییە كە قۆناغی مەترسیدارمان تێپەڕاندووە، چونكە ڤایرۆسەكە لەسەرجەم ناوچەكانی بەغدا بڵاوبووەتەوە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تە ئێستا شەش هەزار و ١٧٩ حاڵەتی توشبوون لە عێراقدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١١٠ کەسیان لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ١٩٥ کەسیشیان گیانیانلەدەستداوە.