سەردێڕ:

سلێمانی.. حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-30

6164 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکرا، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٥٨٣ کەس.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە ئیدارە گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "توشبووە نوێیەکە ئافرەتێکی تەمەن ٦٣ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادیە لە قەزای کفری، کە نیشانەی نەخۆشیەکەی هەیە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٨٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.