سەردێڕ:

دهۆک.. چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-30

1873 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٥٨٢ کەس.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "توشبووە نوێیەککان دوو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵن".

باسی لەوەشکردووە، "توشبوێکیان پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕاوەتەوە و بەرکەوتووی توشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە، یەکێکی دیکەشیان شۆفێری بارهەڵگرە و دانیشتووی باشیکە، لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دوو ئافرەتە تووشبووەکەی دیکەش لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٨٢ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.