سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هێزی تایبەتی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-05-30

1837 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەگەڵ مێجەر جەنەرال ئێریک هیل، فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگی هەبوونی میکانیزمێک بۆ هەماهەنگی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، کە جموجۆڵ و هێرشەکانیان مەترسی راستەقینە لەسەر ئاسایشی عێراق و هەرێم دروستدەکات و باس له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ و مه‌ترسييه‌كانى فراوانبوونى جموجوڵ و هێرشه‌كانى چەکدارانی داعش له‌ عێراق و سوريا كراوە.

باسی لەوەشکردووە، لەبارەی ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى (كه‌ بڕياره‌ مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تێیدا نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ بكرێت) نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى ئاماده‌يى و به‌شداريى هه‌رێم له‌و ديالۆگه‌ و دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌ووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێم سەرەڕای دووپاتكردنه‌وه‌ى گرنگى و پێويستيى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێم له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر پێويستيى هه‌نگاونانى سياسى له‌ عێراق کردووەتەوە.