سەردێڕ:

ترەمپ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەندروستیی جیهانیدا پچڕاند

فۆتۆ: 
2020-05-29

3788 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمریکا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا پچڕاندووە.

ئەمڕۆ هەینی،  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهۆی رەتکردنەوەی ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەی پێشتر لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیمان داوا کردبوو، بڕیاردراوە بە پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو رێکخراوەدا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "فەرمانمان کردووە بە گواستنەوەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی، کە لە پلاندا بوو بۆ ئەو رێکخراوە تەرخانبکرێت، کە دەگەیشتە نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە، بۆ ئەو دامەزراوانەی دیکە کە کار لە پێناو تەندروستیی جیهاندا دەکەن".

لە ماوەی رابردوودا، ئیدارەی ترەمپ چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و پێشتریش لە لێدوانێکیدا، ترەمپ رێکخراوەکەی بە "سەرنەکەوتوو" ناوبرد.