سەردێڕ:

یۆنان سنورەکانی بە ڕووی گەشتیاراندا دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-29

3557 جار خوێندراوەتەوە

دوای داخستی سنورەکانی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، حکومەتی یۆنان بڕیاریدا سنورەکانی بە مەبەستی گەشتیاری و قەرەبووکردنەوەی زیانە ئابورییەکان لەگەڵ ٢٩ وڵاتدا بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی یۆنان رایگەیاند، "لە ١٥ی حوزەیرانی داهاتووە رێگە بە گەشتیارانی ٢٩ وڵات دەدەن کە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن"، دەشڵێت، "کار لەسەر ئەوە دەکەن لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتووە لیستی ئەو وڵاتانە زیاتر بکەن".

هاوکات، یۆنان ناوی هەندێک لەو وڵاتانەی راگەیاندووە، کە پێکهاتون لە، "ئەلبانیا، قوبرس، ئوسترالیا، نەمسا، مەقدۆنیای باکور، بولگاریا، ئەڵمانیا، دانیمارک، نەرویج، فیلەندا، سویسرا، ژاپۆن، چین، کۆریای باشور، لوبنان و نیوزلەندا".

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر کەسێک سەردانی وڵاتەکە دەکات پێویستە سەرەتا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامبدات.

یۆنان، هەر لەسەرەتایی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڕیاریدا سنورەکانی دابخات و ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی دانیشتوانی یۆنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چاو وڵاتانی دیکەی ئەوروپیدا.