سەردێڕ:

ئەمریکا ٨٤ موشەکی پاتریۆت بە کوەیت دەفرۆشێت

فۆتۆ: 
2020-05-29

2547 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر گرێبەستێکی سەربازی بە بڕی یەک ملیار و ٤٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتنی موشەکی پاتریۆت بە کوەیت.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، گرێبەستەکە فرۆشتنی ٨٤ موشەکی پاتریۆت لەخۆدەگرێت، کە کۆی نرخەکەیان ٨٠٠ ملیۆن دۆلارە.

هاوکات، ئەو موشەکانە لە جۆری پی ئەی سی سرین، کە نوێترین جۆری موشەکی پاتریۆتە و هەر سیستەمێکی موشەکی لەو جۆرە توانای هەڵدانی ١٦ موشەکی هەیە.

هەر بە گوێرەی گرێبەستەکە، کوەیت بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ سیانەکردن و چاککردنەوەی سیستەمی بەرگری موشەکی و ٤٢٥ ملیۆن دۆلاریش بۆ خزمەتگوزاری لۆجستی و هاوکاری تەکنیکی دەداتە ئەمریکا.