سەردێڕ:

هەرێم.. هەشت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-29

8455 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە دوو لە هەولێر و شەش لە سلێمانین تۆمارکرا.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  COVID-19  لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، کە توشبووەکان پیاون و تەمەنیان ٥٨ و٣٥ ساڵە، لە شاری بەغداوە گەڕاونەتەوە هەرێم"، هاوکات، "توشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر".

ئەوەش هاتووە، "شەش توشبووی دیکەش لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پێنج پیاوی تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵ، تەنها یەك لە توشبووان بەرکەوتووی توشبووانی پێشووە، پێنج توشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٧٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.