سەردێڕ:

هەنگاو: دوو کوڵبەری کورد بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژران

فۆتۆ: 
2020-05-29

1613 جار خوێندراوەتەوە

ڕێكخراوی هەنگاو رایگەیاند، دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری شارەکەی خۆیان سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران کوژران.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی پێنجشەممە، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠، هێزە سەربازییەكانی ئێران لە ناوچەی سنووری ئەلەندی سەر بە پارێزگای ئورمییە، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا. دەشڵێت، "ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی کەرکووشن لە قەزای سەفائییە."

ئاماژە بەوەشكراوە، ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوە بریتین لە موحسێن دەرویشزادە و ئیبراهیم جوردیزج.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران و تورکیا برینداربوون.