سەردێڕ:

سلێمانی.. بکوژی ئەو گەنجەی لەسەر دەستشکانەوەی ئوتومبێل کوژرا دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-05-28

13861 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی کە لە نزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک و لەسەر دەستشکانەوەی ئوتومبێل کوژرا، دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا بکوژی گەنجە کوژراوەکەی دوێنێی نزیک شاری دایک لەلای هێزەکانی پۆلیس راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە.

دوێنێ، سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کوشتنی ئەو گەنجە لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبێل بووە کە بووەتە هۆی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێکدا.

باسی لەوەشکردبوو، لە كاتی دەمەقاڵێكەدا گەنجێک بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبێلێکی دیكە، لە ئۆتۆمبێلەکەشەوە کەسێک دەمانچەی پێبووە و دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، گەنجە کوژراوەکە تەمەنی ٢٦ ساڵە و رووداوەکەش، لەسەر دەمەقاڵێی شێوازی شۆفێریکردن روویداوە.

ژاڵە محەمەد، سلێمانی