سەردێڕ:

عێراق.. ٣٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-28

4236 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەوەش، زۆرترین رێژەی توشبوونی رۆژانەیە بە کۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٢ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٦٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

راشیگەیاند، ٢٢٤ حاڵەتی توشبوون بە تەنیا لە بەغدا بووە و ٣٧ توشبوونیش لە هەریەک لە هەولێر و سلێمانی (وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوێنێ رایگەیاند) تۆمارکراون.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا پێنج هەزار و ٤٥٧کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، دوو هەزار و ٩٧١ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٧٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.