سەردێڕ:

هەولێر.. دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-05-28

1008 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نێردرانە ماڵەوە، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی چاکبووەکان لە هەولێر گەیشتە ٢١٧ کەس.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە".

ئەوەش هاتووە، "پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە، بەوەش کۆی گشتی چابووەکان لە هەولێر گەیشتە ٢١٧ کەس".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٤٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.