سەردێڕ:

ترەمپ داوادەکات لێکۆڵینەوەکانی کوژرانی "رەشپێستەکە" خێراتر بکرێن

فۆتۆ: 
2020-05-28

3778 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، داوای کرد لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کوژرانی پیاوە رەشپێستەکە لەلایەن پۆلیسەوە خێراتر بکرێن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو "لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کوژرانی جۆرج فلۆید گەنجە رەشپێستەکە، کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە خنکێنرا دەبێت خێراتر بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە چوارچێوەی داواکەماندا دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی "FBI" و وەزارەتی داد لێکۆڵینەوەیەکی باش لە کوژرانی جۆرج فلۆید دەکەن و داوای خێراکردنی لێکۆڵینەوەکانم کردووە".

هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو گەنجە رەشپێستە دەربڕیوە بەڵێنی ئەوەی دووپاتکردوەتەوە کە یاسا ئەرکی سەر شانی جێبەجێدەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، لە ویلایەتی مینی سۆتای ئەمریکا پیاوێکی رەشپێست لەلایەن چەند پۆلیسێکەوە دەستبەسەرکرا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سک بۆ كه‌له‌پچه‌كردن، یه‌كێكیان ئه‌ژنۆی ده‌خاته‌ سه‌ر ملی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه و ئەوەش بە هۆکاری گیانلەدەستدانی دانرا‌.