سەردێڕ:

تەندروستیی هەولێر ئامارەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
فۆتۆ: 
2020-05-28

2384 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر، ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکاندا هاتووە، سێ هەزار و ٢٦٨ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، ٥٥١ کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون، دوو هەزار و ٩٨٦ کەس سەردانی نۆرینگەی دەرەکیان کردووە و ٦٣ جار ئەمبولانس بۆ گواستنەوەی نەخۆش بەکارهێنراوە.

هاوکات، ١٠٦ رووداوی هاتوچۆ، ١١٣ رووداوی کەوتن، ٢٥ حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک، هەشت حاڵەتی شەڕ و پێکدادان، ١١ حاڵەتی گوللە، پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان، ٢٩ حاڵەتی سوتان، ٦٠ نەشتەرگەری، ٢٦ نەشتەرگەری بچوک، پێنج حاڵەتی ژەهراوی بوون تۆمارکراون، هەروەها ١٢١ منداڵ لەدایکبوون و ١٠٣ منداڵیش لە بەشی منداڵە ناکامەکان خەوێنراون.

لەبارەی ئامارەکانی کۆرۆناشەوە لە رۆژانی جەژندا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر وتی، "ژمارەی گشتی توشبووان ٢٧٦ کەس بووە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە چارەسەرکراون ٢١٥ کەس بووە، هاوکات تەنها ٦٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدا ماونەتەوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەش کە کەرەنتینە کران، چوار هەزار و ٧٠٠ کەس بووە کە تەنها ٢١٠ کەسیان لە ماوەی کەرەنتیندا ماون."