سەردێڕ:

شانەی قەیرانەکان: حكومه‌تى نوێی عێراق له‌ روخانى سیستمى ته‌ندروستیى به‌رپرسه‌

فۆتۆ: 
2020-05-28

2289 جار خوێندراوەتەوە

شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق هۆشداری دەداتە حکومەتەکەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی تەندروستی بەهۆی زیادبوونی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و بەتایبەت لە بەغدا.

جه‌واد موسه‌وى بڕیارده‌رى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق له‌ ڕاگەیەندراوێکدا باسى له‌وه‌كردوه‌، "حكومه‌تى نوێ بێ توانایه‌ له‌ ده‌ركردنى رێوشوێنى توند بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و فه‌یسبوكى كردووه‌ به‌ مینبه‌رێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومه‌تێكى فه‌سیبوكییه‌ به‌ پله‌ى نایاب و هه‌ست به‌و واقیعه‌ ناكات، كه‌ ئه‌گه‌رى كاره‌ساتى ته‌ندروستیی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ عیراق و به‌تایبه‌تى شارى به‌غدا".

جەختی لەوەشکردەوە، "حكومه‌تى نوێ به‌رپرسه‌ له‌ روخانى سیستمى ته‌ندروستى له‌ رۆژانى داهاتودا، بەهۆی زیادبوونی ژماره‌ى توشبووانى به ڤایرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتدا."

لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بە گشتی و شاری بەغدا بە تایبەتی زیادی کردووە.