سەردێڕ:

ئێران.. سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا

فۆتۆ: 
2020-05-28

1943 جار خوێندراوەتەوە

موحەمەد باقر قالیباف بە ٢٣٠ دەنگى پەرلەمانتاران بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا.

موحەمەد باقر قالیباف نوێنەری شاری تاران بوو لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بووە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران و بوو بە یانزەیەمین سەرۆک پەرلەمانى هەڵبژێردراو لەو وڵاتە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی میهرى ئێرانى بڵایکردووەتەوە، موحەمەد باقر قالیباف بە ٢٣٠ دەنگی نوێنەران وەکو سەرۆکی مەجلیسی یازدەیەمی شوراى ئیسلامی هەڵبژێردرا و بەسەر موستەفا میرسەلیمى رکابەریدا سەرکەوت کە تەنیا ١٢ دەنگى پەرلەمانتارانى بەدەستهێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی وەکو جێگری یەکەم و عەلی نیکزاد وەکو جێگری دووەمی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی هەڵبژێردران.