سەردێڕ:

واشنتۆن: ئێران رێککەوتنمان لەگەڵ نەکات تووشی داڕمانی ئابوری دەکەین

فۆتۆ: 
2020-05-28

7767 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئێران رایگەیاند، "تەنیا یەک هەڵبژاردە لەبەردەم ئێراندا هەیە، یان ئەوەتا دەبێت لەگەڵمان رێکبکەوێت یان تووشی داڕمانی ئابوری دەکەین."

برایان هۆک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، ئەو سیاسەتی فشارەی دۆناڵد ترەمپ پەیڕەویدەکات، دوو هەڵبژاردە دەخاتە بەردەم ئێران، یان ئەوەتا لەگەڵ ئەمریکادا رێکبکەون، یان دەبێت خۆیان ئامادەبکەن بۆ داڕمانی ئابوری.

چوارشەممەی پێشوو، ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، کە نۆ کەسایەتی وڵاتەکەی کردووە بە ئامانج، لەوانەش، عەبدول رەزا رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سێ قەوارەی دیکە، ئەمەش لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران بە شکستی سزاکانی پێشوتری ئەمریکا لەقەڵەمدراوە.

هاوکات، ئێران چەندین جار داوای لابردنی ئەم سزایانەی لە ئەمریکا کردووە بەوپێیەی بەربەست لەبەردەم بەدەستهێنانی دەرمان و چارەسەری کۆرۆنادا بۆ وڵاتەکەیان دروست دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوە ئاگادارکردووەتەوە، پێویستە لێپێچینەوە لە واشنتۆن بکرێت لەسەر ئەم کارانەی.