سەردێڕ:

ئیسپانیا.. کەمترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-28

3738 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، کە ئەوەش بەراورد بە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو کەمترین ژمارەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەک کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لەو وڵاتە گەیشتە ٢٧ هەزار و ١١١ کەس.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان ماوەیەکە ڕووی لە کەمییە، بەوەی لە ماوەی حەوت ڕۆژی رابردوودا تەنها ٣٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

لە ئیسپانیادا تا ئێستا ٢٨٣ هەزار و ٨٤٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزار و ١١٨ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٩٦ هەزار و ٩٥٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ٣٩٨ کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥٥ هەزار و ٦٧٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٧٤ هەزار و ١١١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.