سەردێڕ:

‎بەهۆی تەقینەوەیەکەوە سەرپەرشتیارێکی کارگەی شیشی ماس گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-27

10174 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری ناحیەی بازیان رایگەیاند، "بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەشی سکرابی کارگەی شیشی ماس، سەرپەرشتیارێکی بەشی تەقەمەنی بەسەختی بریندار بوو، دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەستدا."

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، تەمەنی سەروو ٥٠ ساڵ بووە و نیستەجێی گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی بووە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە."

شایەتحاڵێکی رووداوەکەش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەشی سکرابی کارگەی شیشی ماس، سەرپەرشتیارێکی بەشی تەقەمەنی بەناوی "عەبدولکەریم" بەسەختی برینداربوو، دوای چەند خولەکێک گیانیلەدەستدا."