سەردێڕ:

یەکێک لە تۆمەتبارانی بکوژی پۆلیسەکەى کەرکوک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-05-27

9596 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسی کوژرانی پۆلیسەکەی کەرکوکی راگەیاند.

مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایگەیاند، لە دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بکوژی بەهجەت ئەنوەر، ئەو پۆلیسە کوردەی لە ٢٤ی ئەم مانگەدا بە سەربڕاوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، لە ئەنجامدا شەوی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠، ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە.

دەشڵێت، تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو رووداوە بدۆزنەوە و راپێچی دادگایان بکەن.

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، بەهجەت ئەنوەر بە سەربڕاوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا دۆزرایەوە و تا ئێستاش بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی تاوانەکەدا بەردەوامە.