سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: گەنجێك لەسەر دەستشكانەوەی ئۆتۆمبێل بە فیشەک كوژرا

فۆتۆ: 
2020-05-27

61163 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دەستشكاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی دەباشان گەنجێک بە فیشەک کوژرا  و تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەناوچەی دەباشان لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێک دروستبووە.

وتیشی، لەكاتی دەمەقاڵێكەدا گەنجێک بەچەقۆ چووە بۆ كەسێك لەنێو ئوتومبێلێکی دیكە، لە ئۆتۆمبێلەکەشەوە کەسێک دەمانچەی پێبووە دوو فیشەكی تەقاندووە و فیشەكێك بەر گەنجەكە كەوتووە و تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەكرد، کوژراوەکە تەمەنی لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت، زانیاری سەرەتاییشیان لەسەر بکوژەکە هەیە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە و پۆلیس سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارییە بۆ دەستگیركردنی.