سەردێڕ:

سلێمانی.. دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی خانوو بۆ دایە ئافتاو دروستکرا

فۆتۆ: 
2020-05-27

9752 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ئەوەی ئێن ئاڕتی ڕاپۆرتێکی لەسەر خراپی شوێنی نیشتەجیبوونی ژنێک بە ناوی دایە ئافتاو بڵاوکردەوە، خێرخوازێک لەسەر ئەرکی خۆی خانوەکەی دایە ئافتاوی ڕووخاند و دروستی کردەوە.

لە ئێستاشدا، دایە ئافتاو کە وەک خۆی دەڵێت، لە سەردەمی مەلیک لەدایکبووە، لە خانوویەکی نوێ و بە کەرەستەی نوێوە دەژی و دراوسێکانیشی بۆ پیرۆزبایی سەردانی دەکەن.