سەردێڕ:

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی: ئێمە لە حوکمڕانی شاری هەولێردا بەشدارنین

فۆتۆ: 
2020-05-27

11305 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی ڕایگەیاند، هەرچەندە لیستی دووەمن لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا، بەڵام لە حوکمڕانی شارەکەدا بەشدارنین.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سەردانی مەڵبەندی یەکێتی لە شارەکەدا کرد و ڕایگەیاند، سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکەن و دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان هەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، دەشڵێت، دەرگامان بۆ لێکتێگەشتن و کاری هاوبەش کراوەیە.

هاوکات، ڕێبوار ئیسماعیل بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، هەرچەندە لیستی دووەمن لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا، بەڵام لە حوکمڕانی شارەکەدا بەشدار نین و لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ پارێزگاری هەولێردا گفتوگۆیان کردووە.

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر باسی لەوەشکرد، هەوڵدەدەن کێشەکانی نێوانیان بەلاوە بنێن و سیستمێکی تازە بۆ بەڕێوەبردنی شارەکە دابنێن و هاوبەش بن لە ئیدارەدانی هەولێردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا شوێنی کۆبوونەوەکە و کاتەکەی دیاری نەکراوە.