سەردێڕ:

قائیمقامی ماوەت: لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادا پێنج گەریلا کوژران

فۆتۆ: 
2020-05-27

9762 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامى ماوەت رایگەیاند، "بەهۆى بۆردومانى فرۆکەکانى تورکیاوە پێنج گەریلا کوژران و نەخۆشخانەى گوندى سەفرە رووخا."

کامەران حەسەن بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "کاتژمێر ١١ و ٤٠ خولەکى شەوى سێشەممە بەهۆى بە ئامانج گرتنى ئۆتۆمبێلێکى گەریلاکانى پەکەکە لە گوندى سەفرەى سەر بە قەزاى ماوەت لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە، پێنج سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە کە گەریلا بوون کوژران."

قائیمقامى قەزاى ماوەت وتیشى، "بەهۆى بۆردوومانى فڕۆکەوە نەخۆشخانەى گوندى سەفرە رووخاوە و کۆمەڵێک ماڵیش زیانیان پێگەیشتووە."

پێشتریش چەند جارێک بە هۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند گوندێکی سنوری قەزای ماوەتیان کردبوو.