سەردێڕ:

هەرێم.. ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێت

وادەکە کۆتایی هاتووە
فۆتۆ: 
2020-05-27

19228 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێریش دەڵێت،  "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژناکرێتەوە."

کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو، ماوەی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی هات بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێکار و بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە دەربکات، هاوکات، هێمن قادر جێگرى پارێزگارى هەولێر و وتەبێژى ژورى ئۆپراسۆنەکانى هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "رەوشی تەندروستیی بڕیار دەدات جارێکی تر قەدەغەی ھاتوچۆ درێژدەکرێتەوە یان نا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێمە دوای جەژن قەدەغەی هاتوچۆ درێژناکرێتەوە و وەکو رۆژانی پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە."

رۆژى ١٨ى ئەم مانگە، وەزارەتى ناوخۆی رایگەیاند، کە لە رۆژانى جەژندا قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى پەیڕەودەکرێت و کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوی رابردوو ئەو وادەیە کۆتایی هات.