سەردێڕ:

هەولێر.. دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-26

2907 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا، کە بەرکەوتەی توشبووی پێشوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە ئەودی دیکەش کچێکى تەمەن ١٨ ساڵە."

ئاماژەبەوەشکراوە، "هەردوو توشبووەکە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردووکیشیان دانیشتوى ناحیەی عەنکاوەن".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٠٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە.