سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. حکومەت دەيەوێت گەشتەکانی بۆ ٣١ وڵاتی ئەوروپی دەستپێبکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-26

4416 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانيا دەيەوێت قەدەغەی گەشتەکانی بۆ ٣١ وڵاتی ئەوروپی هەڵبگرێت.

بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان حکومەتی ئەڵمانيا پڕۆژەيەکی بۆ ئەنجومەنی وەزيرانی ئەو وڵاتە پێشنيازکردووە کە ئەگەر بارودۆخی کۆرۆنا ڕێگە بدات  لە ١٥ی حوزەيرانەوە دەست بکات بە گەشتە ئاسمانی و وشکانييەکانی بۆ ٣١ وڵاتی ئەوروپی.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، داوای دەستپێکردنەوەی گەشت بۆ ٢٦ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا و بەريتانيا و ژمارەیەک وڵاتی سنوری شنگن کراوە.

١٨ی ئەم مانگە هيکۆ ماس وەزيری دەرەوەی ئەڵمانيا ڕايگەياند، هيوادارن ڕێکارييەکانی قەدەغەی هاتوچۆو و گەشتکردن ئاسایی بکرێتەوە، کە بڕيارە تا ١٥ حوزەيران بەردەوام بێت.