سەردێڕ:

وێنە.. لە دوو رووداوی ھاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-26

6609 جار خوێندراوەتەوە

ھاتوچۆی راپەرین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوى هاتوچۆى جیادا کەسێک گیانیلەدەستداو پێنج کەسى دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە دوو رووداوی ھاتوچۆی جیاجیادا لە سنوری ئیدارەکەمان شۆفێرێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون."

سەڕەڕاى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکان نابن و لە ماوەى ڕۆژانى قەدەغەشدا چەندین ڕووداو لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ڕوویداوە.

لە ماوەی رابردوودا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، "له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون".