سەردێڕ:

هەولێر.. دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-26

3335 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19  لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵە و دانیشتووی گوندی ئەبو جەردەیە سەر بە ناحیەی گوێڕ، کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەبووە، ئەوەی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵە کە دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٠٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە، هاوکات، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.