سەردێڕ:

وڵاتێکی ئەوروپی بە مەرجی "وێنە و نامەی عاشقانە" رێگە بە چونەژورەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-05-26

7156 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دانیمارک رایگەیاند، تەنیا کەسانێک لە وڵاتانی دراوسێ یان هەر وڵاتێکی دیکەوە دەتوانن بە سنوری وڵاتەکەیاندا تێپەڕن کە خۆشەویستەکەیان لە دانیمارک بێت. دەشڵێت، "مەرجمان ئەوەیە وێنە و نامەی عاشقانەی پێبێت کە بۆ خۆشەویستەکەی ناردووە."

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە، کە پۆلیسی دانیمارکی رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەیان بۆ یەکتربینینی عاشقان رێکخستووە بە تایبەتی عاشقانی وڵاتە دراوسێ نزیکەکان لە باکوری ئەوروپا و ئەڵمانیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەو عاشقەی دەیەوێت سنوری خاکی دانیمارک تێپەڕێنێت، وەکو دڵنیایی، وێنەی خۆی و خۆشەویستەکەی لەماوەی رابردوودا نیشانی پۆلیسی وڵاتەکە بدات و هەندێک لە نامەکانی نێوانیشیان بۆ بخوێنێتەوە.

دانیمارک لە رۆژی ١٤ی ئازاری رابردووەوە، سنورەکانی بە رووی وڵاتاندا داخستووە و هەنگاو بە هەنگاو دەیەوێت رێکارەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسانبکاتەوە.