سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-05-26

24739 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٧٣٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٥ دۆلار و ٧٦ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٥ هەزار و ٧٦٢ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٥٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٦ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.