سەردێڕ:

جێگری پارێزگای هەولێر: قەدەغەی هاتوچۆ درێژناکرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-26

44377 جار خوێندراوەتەوە

جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رەوشی تەندروستیی بڕیار دەدات کە ئایا لە دوای جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆ دڕێژدەکرێتەوە یان نا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ھێمن قادر جێگری پارێزگاری ھەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەولێر، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "رەوشی تەندروستیی بڕیار دەدات ئایا دوای جەژن جارێکی تر قەدەغەی ھاتوچۆ درێژدەکرێتەوە یان نا، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە قەدەغەی ھاتوچۆ دوای جەژن درێژ ناکرێتەوە و وەکو رۆژانی پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە."

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردبوو، "دوای جەژن و کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆ، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى ئەو ماوەیە کە وەزارەتى ناوخۆ بڕیارى لێداوە."

رۆژى ١٨ى ئەم مانگە وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاند، کە لە رۆژانى جەژن قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى پەیڕەودەکرێت.

محەمەد عامر، هەولێر