سەردێڕ:

مەحمود عوسمان: جگە لە نەوەى نوێ ئۆپۆزسیۆن ڕوئیاى کارکردنیان ڕوون نییە

فۆتۆ: 
2020-05-26

4598 جار خوێندراوەتەوە

مەحمود عوسمان ڕایگەیاند، ئەوەى ئیستا لە هەرێمى  کوردستان دەگوزەرێت، حکومەتێکى دوو ئیدارەییە و دەشڵێت، جگە لە نەوەى نوێ حزبەکانى ئۆپۆزسیۆن ڕووئیاى کارکردنیان ڕوون نییە لەگەڵ دەسەڵات.

محمود عوسمان، سیاسەتمەدارى کورد، لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تی دا ڕایگەیاند، تەنیا جوڵانەوەى نەوەى نوێ بە کردار وەکو ئۆپۆزسیۆن قسە لەسەر کارەکانى حکومەتى هەرێم دەکات.

باسی لەوەشکرد، حزبەکانى ترى ئۆپۆزسیۆن جگە لە نەوەى نوێ تا ئێستا نەیانتوانیوە ئۆپۆزسیۆنێکى تەندروست و سودبەخش بەرهەمبهێن و زۆرجاریش لەگەڵ دەسەڵات ڕێکبوون.

لە پێنجى کانونى دووەمى ٢٠١٨، بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ ئەندام، جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکەمین کۆنگرەی خۆی سازکرد و بووە یەکەمین هێزی سیاسیی مەدەنی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە ئێستادا خاوەنى گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانى کوردستان.