سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: منداڵێک بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە خنکا

فۆتۆ: 
2020-05-25

3914 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژن لە قەزای کەلار منداڵیک لە ڕەگەزی نێر تەمەن یەک ساڵ و نیو بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە گیانیلەدەستدا."

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەى ئەمڕۆ، منداڵێکى تەمەن یەک ساڵ و نیو بە ناوى مەکین ئەنوەر ئیبراهیم بەهۆی خواردنی چەرەزات (بادەم) کە لە هەناوی گیری خواردبوو بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا."

ئاماژەبەوەشکراوە، "ئێستا بە مەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار."