سەردێڕ:

قەڵادزێ.. دوای شەش رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-25

6576 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوای شەش رۆژ لە دیار نەمانی گەنجێک، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی راپەرین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی رابەر محەمەد ئەمینی تەمەن ٢٣ ساڵ، کە دانیشتووی گەڕەکی کارەبای قەزای پشدەرە دۆزراوەتەوە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەو گەنجە ماوەی شەش ڕۆژە دیارنەماوە و پۆلیس بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەیدا بووە."