سەردێڕ:

نیشانە پێشوەختەکانی توشبوون بە جەڵتەی دڵ

فۆتۆ: 
2020-05-25

18635 جار خوێندراوەتەوە

ئۆلڤ لاندمسەر مامۆستا و پزیشک لە نەخۆشییەکانی دڵ بە گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، کە سێ نیشانەی پێشوەختە دەکرێت ئاماژەبن بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا باشترە بە خێرایی پەیوەندیی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە بکرێت، ئەگەر کەسەکە هەستی بە توندی و قورسی کرد لە سنگیدا، بەجۆرێک وەکو ئەوە وابێت فشارێکی توند بخرێتە سەر سنگی.

ئەو پزیشکە نیشانەی دووەمی خستووەتە ڕوو، بوونی ئازارێکی توندە لە مل و شان و قۆڵی راستدا، لە هەندێک کاتدا پێش جەڵتەی دڵ ئازارێکی توند دەدات لە سکی.

ڕونیشیکردووەتەوە، پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی تەنگە نەفەسی و زیادبوونی دڵەڕاوکێ کەسەکە و ئەوانەی لە چواردەورین ئاگاداربن، چونکە ئەگەر حاڵەتەکانی نیشانەکان توندتربن گرفتی لەکارکەوتنی دڵ و بێهۆشبوون ڕوودەدات.

ئۆلڤ لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکردووە، لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا کەسی نەخۆش حەبی ئەسپرین بخوات.هەروەک لە ماڵپەڕی سپۆتنیکدا هاتووە.

أعراض مرض القلب.. هل أنت في خطر؟ - ويب طب

ئ.ل