سەردێڕ:

پارێزگارى سلێمانى: تا ئێستا بڕیار نەدراوە قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-25

29858 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای جەژنەوە درێژبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، "پاش کۆتایهاتنى ماوەى قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگاکانى هەرێم لە سێیەم ڕۆژى جەژندا، هیچ بریارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى ئەو ماوەیە کە وەزارەتى ناوخۆ بریارى لێداوە."

دوێنێ یەکشەممە، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو تاوەکو نۆ رۆژی دیکە درێژدەکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى ١٨ى ئەم مانگە وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاند، کە لە رۆژانى جەژن قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى پەیڕەودەکرێت.