سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی بڕی سزای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-05-25

6410 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا هەر ئوتومبێلێکی بێ سەرەتا دەستیبەسەردا بگیرێت، ئەوا خاوەنەکەی جگە لە ١٠٠ هەزار سزای ئاسایی، پێویستە بڕی یەک ملیۆن دیناریش بۆ وەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکەی بدات.

شەهلا مەحمود، لێپرسراوی بەشی داواکان و لیکۆڵینەوەی هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی ئایاردا دەستبەسەر ١٨٦ ئوتومبێلدا گیراوە کە قەدەغەی هاتوچۆیان شکاندووە و بەپێی راگەیەندراوی ژمارە ١٩ی وەزارەتی ناوخۆش، بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

لەبارەی ئوتومبێلە بێ سەرەتاکانیشەوە کە هێشتا ساڵانەیان بۆ نەکراوە رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا هەر ئوتومبێلێکی بێ سەرەتا دەستیبەسەردا بگیرێت، ئەوا خاوەنەکەی جگە لە ١٠٠ هەزار سزای ئاسایی، پێویستە بڕی یەک ملیۆن دیناریش بۆ وەرگرتنەوەی ئوتومبێلەکەی بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٨ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.