سەردێڕ:

ترەمپ: موچەی ساڵانەم بە حکومەتی وڵاتەکەم دەبەخشم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-05-25

4349 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، موچەی ساڵانەکەی کە بڕی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دۆلارە بە کەرتی تەندروستی حکومەتەکەی دەبەخشێت و لە روبەروبوونەوەی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "من، هەر لە سەرەتاوە، هەموو موچەی ساڵانەکەم کە بڕەکەی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دۆلارە بە حکومەت بەخشیوە."

هەر لەو تویتەدا، دۆناڵد ترەمپ ریتویتی وتەبێژێکی کۆشکی سپی وڵاتەکەی کردووە کە تێیدا، بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری چارەکی یەکەمی ئەمساڵی موچەکەی بە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی دەبەخشێت.

ئەوەش هاتووە، کۆی ئەو ١٠٠ هەزار دۆلارەی موچەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی ترەمپ بۆ روبەروبوونەوەی ڤایرسی کۆرۆنا و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی وڵات بەکاردەهێنرێت.

لە ئێستادا، ئەمریکا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی دنیا حاڵەتەکانی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای تێدایە.