سەردێڕ:

هەرێم.. لیستی ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-05-25

58459 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەندراوی ژمارە ٣٦ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە رێککەوتی ٢٣ی ئەم مانگە، لە ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، ژمارەیەک شوێنی پێویست بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە.

لیستی ئەو شوێنانەی لە ئەمڕۆوە کردنەوەیان ئاسایی دەکرێتەوە:

١- جوتیاران بۆ ئەنجامدانی دروێنە بە دەڕاسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و کۆگاکان.

٢- کۆمپانیای پەیوەندییەکان بۆ چاککردنەوەی تۆڕی پەیوەندییەکان.

٣- عەلوەکان دەکرێنەوە بۆ ساخکردنەوەی بەروبومی کشتوکاڵی و رێگا دەدرێت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەکەکاندا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

٤- نانەواخانەکان رۆژانە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە مەودای نێوان دوو کەس لە یەک مەتر و نیو کەمتر نەبێت لە کاتی کڕینی ناندا.

 لە ١٨ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بۆ سێ ڕۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەبێت لە هەرێم و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش رادەگیرێت.