سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-05-25

4435 جار خوێندراوەتەوە

 کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٧ پلە و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٨ بە ١٩ و دهۆک ٢٥ بە ١٤ و کەرکوک ٣١ بە ١٨ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٠ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٠ بە ٢٠ پلە، دهۆک ٢٨ بە ١٥ کەرکوکیش ٣٣ بە ٢٠ پلە دەبێت.