سەردێڕ:

چۆن چاوەکانت لە تیشکە زیانبەخشەکانی مۆبایل دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2020-05-25

11250 جار خوێندراوەتەوە

تەماشاکردنی شاشەی مۆبایل بۆ چەند کاتژمێرێک چاوەکانت ماندوو دەکات و لەمەش خراپتر چەند زیانێکی پێدەگەیەنێت کە ناکرێت پێچەوانە بکرێنەوە.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەری "maketecheasierشەش رێنمایی بڵاوکردووەتەوە تاکو لەڕێیانەوە چاوەکانمان لە تیشکە زیانبەخشەکانی مۆبایلەکان بپارێزین.

١. شاشەیەکی مات بەکاربهێنە، هەندێک مۆبایل خۆیان شاشەکانیان کەمێک ماتترە لەوانی دیکە، ئەگەر ئەوەی تۆ وانەبوو، پارێزەرێکی شاشەی بۆ بکڕە تا چاوەکانت زیانیان پێنەگات.

٢. چاوەکانت زووزوو بتروکێنە، دوای ماوەیەکی زۆریش لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت چاوت بە ئاو بشۆ.

٣. یاسای ٢٠/٢٠/٢٠ پەیڕەوبکە، دوای هەر ٢٠ خولەکێک تەماشاکردنی شاشە، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ چرکە سەیری جێگایەک بکە کە ٢٠ پێ (شەش مەتر) لێتەوە دوورە.

٤. رووناکیی شاشەکەت کەمبکەرەوە، نووسینەکانیش گەورە بکە.

٥. شاشەی مۆبایلەکەت زووزوو خاوێن بکەرەوە، لەبەر ئەوەی بەردەوام پەنجەی لێدەدەیت، شاشەکەت پیست دەبێت و ئەم پیسییەش بۆ هەمیشە پێوەی نامێنێتەوە بەڵکو هەندێکی بە هەوای نزیکی چاوەکانتدا بڵاودەبێتەوە.

٦. بیرت بێت کە مۆبایلەکەت دوور لە چاوت بگرە.

Image result for Ways to Protect Your Eyes When Using a Smartphone