سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لە کاتی بومەلەرزەدا

فۆتۆ: 
2020-05-25

18416 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا و لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە خەریکی قسەکردنە، بومەلەرزەیەکی بەهێز لەو وڵاتە دەدات، بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، کاردانەوەی سەرۆک وەزیران زۆر ئاسایی دەردەکەوێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بومەرلەزەکە بە گوڕی ٥.٨ پلەی رێختەر بووە و ٣٠ چرکەی خایاندووە، بەڵام جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا زۆر بە ئاسایی رەفتار دەکات و لە کاتی بومەلەرزەکەدا دەڵێت، "ئەگەر بینیتان لە پشتمەوە شتەکان دەجوڵێن، ئەوا بومەلەرزەیە."

دەشڵێت، "بینای پەرلەمان زیاتر لە شتەکانی دیکە دەجوڵێت". هاوکات، لە کاتی وەستانی بومەلەرزەکەدا باس لەوەدەکات، "بومەلەرزەکە وەستا، لەناو بینایەکی بەهێزداین."

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی لە بومەلەرزەکەی نیوزلەندادا تۆمارنەکراوە.