سەردێڕ:

گونجاوترین سیستمی خۆراکی بۆ جەژن چییە؟

فۆتۆ: 
2020-05-24

1876 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژانی جەژندا گرنگە خواردنی تەندروست بخورێت و پشت بەسیستمی خۆراکییەکی گونجاو ببەسترێت، بۆئەوەی بەدووربن لە گرفتەکانی تێكچوونی گەدە و کرداری هەرس.

ماڵپەڕی "الجزیرة" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو رێنماییانە کردووە کە گرنگن بۆ پارێزگارییکردن لە تەندروستیی جەستە لە رۆژانی جەژندا، بەم جۆرە:

خواردن و خواردنەوەکان بەبڕێکی گونجاو بخۆن.

ژەمی بەیانی جەژن پشتگوێ مەخە، چونکە وادەکات لەدواتردا زیادەڕۆیی لە خواردندا بکرێت.

بڕی پێویستی شلەمەنییەکان بخۆرەوە بۆئەوەی رێگە لە وشکبوونەوەی پێستت بگریت.

دووبکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە.

خواردنی کەم چەوری بخۆ.

دووربکەوەرەوە لە خواردنە سوێرەکان.

ئەو ژەمانەی دەیانخۆیت پێویستە بڕێکی گونجاو لە سەوزە و میوە و کاربۆهیدراتی تێدا بێت، وەك پاقلەمەنییەکان و نیسك و نانی بۆر و شۆفان.

لەو خواردنانە دووربکەوەرەوە لە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە.

بەردەوامبە لە چالاکییە جەستەیی و وەرزشییەکان.