سەردێڕ:

سلێمانی.. ١٧ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-05-24

4601 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ١٧ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، ١٧ توشبوی کۆرۆنای نوێ چاکبونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان".

هەر ئەمڕۆ لە هەرێم ١٦ توشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٨ توشبووش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٧٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە.